کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وێنەگرێکی کورد لە ئامریکا سەرکەوتنی بە دەست هێنا

12:28 - 7 رێبەندان 2720

"سالار ئەرکان" وێنەگرێکی کوردی خەڵکی سنە لە سەبکی "فاین ئارت" لە پێشانگای " EOD " ٢٠٢١  لە شاری "فلۆریدا"ی ئامریکا سەرکەوتنی بەدەست هێنا.

پێشانگای " EOD " ٢٠٢١ی ئامریکا لە سەرەتای مانگی بەفرانبار لە شاری فلۆریدا هەتا سەرەتای ساڵی ١٤٠٠ بۆ ماوەی ٧٢ ڕۆژ وێنەی وێنەگرەکانی لە سەر "جیاوازییەکان"  لە پارکی "ساراسوتا"ی فلۆریدا کردووەتەوە و ساڵانە زیاتر لە ٣٠٠ هەزار خوازیاری هەیە.  

"سالار ئەرکان" جەختی کردەوە مەبەست لەو کێبڕکێیە ئەوەیە کە تەواوی خەڵکی جیهان نرخی جیاوازییەکان بزانن و لە قازانجەکانی ئاگادار بنەوە.

"سالار ئەرکان" ساڵی ١٣٧٦ لە شاری سنە لەدایکبووە. ماوەی ٥ ساڵە بە شێوەی کارئامە وێنەگری دەکات و تا ئێستا چەندین پێشانگای لە ئاستی نێوخۆ و دەرەوە بەڕێوە بردووە.