کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وێنەگرێکی کورد کاندیدی خەڵاتی ئیسکرین \"ئاسیا پەسیفیک\" کرا

14:46 - 4 سەرماوەز 2712

کوردستان میدیا: توورەج ئەسڵانی وێنەگری فیلمی وەرزی کەرکەدەن کاندیدی خەڵاتی باشترین وێنەگری، شەشەمین خولی خەڵاتی ئیسکرین ئاسیا پەسیفیک کرا.
پێنج وێنەگری ناودار و بە ئەزموونی وەک چارین پێنگپانیچ لە وڵاتی مالیزی ــ چین تینگ ــ چانگ لە وڵاتی تایوان ــ حەجیک پۆلای و لای یووفای لە وڵاتی هۆنگ کۆنگ و یووری رایسکی لە وڵاتی رووسیە بۆ بەدەست هێنانی ئەو خەڵاتە لەگەڵ توورەج ئەسڵانی رەکابەری دەکەن.

شەشەمین خولی رێوڕەسمی پێشکەش کردنی خەڵاتی ئیسکرین ئاسیا پەسیفیک (APSA) لە وڵاتی ئوسترالیا بەڕێوە دەچێت.
ئاژانسی هەواڵی پەیامنێر بڵاوی کردەوە، بەشە جۆراوجۆرەکانی شەشەمین خولی خەڵاتی ئیسکرین ئاسیا پەسیفیک کە کاندید کراوان و تێیدا خەڵات وەردەگرن بریتین لە: باشترین وێنەگر، باشترین فیلمی دێکۆمێنتی، باشترین دەرهێنان، باشترین فیلمی ئەنیمەیشن، باشترین سیناریۆ، باشترین ئەکتەری پیاو، باشترین فیلم و باشترین ئەکتەری ژن.