کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

"وەحید هرەوئابادی" مامۆستایەی ئایینی بەهۆی دەستگێڕیکردن بە جلوەبەرگی مەلایەتییەوە سزا درا

18:21 - 8 بەفرانبار 2720

دادگای پێداچوونەوەی تایبەت بە مامۆستایانی ئایینی لە ئێران، مامۆستایەکی ئایینیی بە ناوی "وەحید هرەوئابادی" بە ١ ساڵ زیندانی و پێدانی ٢ ملیۆن تمەن سزای نەقدی مەحکووم کرد.

دادگا ئەو مامۆستا ئاینییەی تۆمەتبارکردووە بە "بێڕیزی بە ئابروی مامۆستایانی ئایینی" بەهۆی دەستگێڕیکردنی ناوبراو بە جلوبەرگی مەلایەتییەوە.

"وەحید هرەوئابادی" پێشتر ١ ساڵ و ٤ مانگ و نیو زیندانی و هەروەها بە پێدانی ٢ ملیۆن تمەن سزای نەقدی مەحکووم کرابوو.

ئەو مامۆستا ئایینییە لە مانگی پووشپەڕی ئەمساڵدا لە لاپەڕەی کەسیی خۆیدا ڕایگەیاندبوو کە دادگای تایبەت بە مامۆستایانی ئایینی تۆمەتباری کردووە بە "بەلاڕێدابردنی ڕای گشتی"، "بانگەشە لە دژی کۆماری ئیسلامی"، بێڕێزیکردن بە سادق لاریجانی" و "پابەندنەبوون بە ڕێساکانی مامۆستایەتیی ئایینی".