کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وەرزشوانانی تۆپی پێ ڕێزیان لە شەهیدانی کوردستان گرت

19:02 - 4 جۆزەردان 2721

یانەی مێرمنداڵانی "چیا" لە شاری کۆیە کە یانەیەکی تۆپی پێیە لە چالاکییەکدا ڕێزیان لە شەهیدان "سمکۆ مەحمەڵ و شاخەوان" گرت.

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٤ی ئێوارە یانەی مێرمنداڵانی "چیا" لە شاری کۆیە لە چالاکییەکدا ڕێز لە شەهیدانی نوێی حیزبی دێموکرات گیرا.

ئەو چالاکییە بە هەوڵی یاریزان "ژیلوان حاجی ڕەسووڵی" یەکێک لە لاوانی دێموکرات بەڕێوە چووە.

لە چالاکییەدا یاریزانان پەیمانیان لەگەڵ ڕێبازی شەهیدانی کورد و کوردستان نوێ کردووەتەوە.