وەرزشوانانی هاکیکار لە ئیلام لەگەڵ کێشەی نەبوونی ساڵۆنی گونجاو بۆ ڕاهێنان بەرەوڕوون.
"کێشەی ماڵی، نەبوونی خزمەتگوزاری و شوێنی تایبەت" بۆ چالاکی لە بەشە جیاوازەکانی وەرزشی یەکێک لە کێشەکانی سەرەکیی وەرزشوانان لەو پارێزگایەیە و سەرەڕای هەموو ئەو کێشانە وەرزشکارانی "هاکی" لەو پارێزگایەدا لەگەڵ نەبوونی ساڵۆنیش بەرەوڕوون.
وەرزشی "هاکی" لە پارێزگای "ئیلام" یەکێک لەو وەرزشانەیە کە لایەنگرێکی زۆری لەو پارێزگایە هەیە و وەرزشوانان تێیدا سەرکەوتوون.