کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وەرزشوانانی کورد خەڵاتەکانیان پێشکەش بە شەهیدانی ژینگە دەکەن

12:29 - 11 خەرمانان 2718

کوردستان میدیا: وەرزشوانانی کورد بەردەوامن لە سەرکەوتنە نێونەتەوەییەکانیان و وەک وەفا و ئەمەگناسییان بۆ شەهیدانی ژینگەپارێز میداڵەکانیان پێشکەش بە شەهیدانی ژینگە دەکەن.

لە نوێترین سەرکەوتنەکانی وەرزشوانانی کورددا، سینا مەنوچێهری، سوهەیل نادری و سوهەیب مەنووچێهری لە کێبڕکێ نێونەتەوەییەکانی جودۆ، دوو میداڵی زیو و میداڵێکی بورۆنزیان بەدەست هێناوە.

ئەو وەرزشوانانە بە فەرمی میداڵەکانیان بە ڕەوانی پاکی شەهید شەریف و هاوڕێیانی پێشکەش کردووە.

هەروەها چەند ڕۆژ پێش د. ئارەش عەلیمورادی، براوەی میداڵی زێڕی کێبڕکێکانی پاوێرلێفتینگی قارەمانی باشگاکانی ئێران خەڵاتەکەی خۆی پێشکەش کرد بە شەهیدانی ژینگە لە مەریوان.

ناوبراو پێشتریش چەند خەڵاتێکی خۆی پێشکەش کردبوو بە گەلی کورد و خەباتگێڕانی ڕێگەی ئازادی.