کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وەرزشوانێکی سەرکەوتووی کرماشانی لەسەر شەقامەکان دەستفرۆشی دەکات

11:16 - 26 خەزەڵوەر 2721

"مەسعوود ڕەستگار" وەرزشوانی جۆدۆکاری کرماشانی و خاوەنی میداڵی ئولەمپیک، بۆ دابینکردنی بژێویی ژیانی لەسەر شەقامەکانی کرماشان دەستفرۆشی دەکات.

"ڕەستگار" سەرەڕای ماندووبوونی بەهۆی کاری ڕۆژانە لە شەقامەکانی شار شەوانە ڕاهێنان دەکات و خۆی بۆ کێبڕکێیەکانی داهاتوو ئامادە دەکات.

وەرزشوانان لە ئێران و کوردستان، بەهۆی نەبوونی سەرچاوەیەکی داهات، دۆخێکی باشی ماڵییان نییە و سەرەڕای نەبوونی دۆخێکی باشی ماڵی زۆر جاریش لەلایەن کەسانی باڵادەستی ڕێژیمەوە بێڕیزییان پێ دەکرێت.

"عەلی خامنەیی" ڕێبەری ڕێژیمی ئێران ئەو وەرزشوانانەی کە بیانهەوێت لەگەڵ وەرزشوانانی ئیسرائیلی کێبڕکێ بکەن بە "خیانەتکار و نیشتمانفرۆش" وەسف دەکات. ئەمە بووەتە هۆی ئەوەی کە زۆرێک لە وەرزشوانان نەتوانن پلەی باش بەدەست بێنن.