کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وەرزشوانێکی منداڵی کورد لە کێبڕکێیەکانی کاراتای نێوخۆیی ئێراندا میداڵی زێڕی بەدەست هێنا

17:59 - 1 گەلاوێژ 2722

"هۆگر فەدایی" کوڕی هونەرمەند "خەبات فەدایی" و شاعیر "بەیان حوسێنی" خەڵکی گوندی "بۆڕییەر"ی سەوڵاوا لە کێبڕکێیەکانی "کاراتە"ی نێوخۆیی ئێران کە لە تاران بەڕێوە چووە توانی میداڵی زێڕ بۆخۆی مسۆگەر بکات.

وەرزشوان "هۆگر فەدایی" تەمەنی نۆ ساڵە و بەهۆی سەرکەوتن لەو کێبڕکێیانەدا دەتوانێت لە کێبڕکێی نێودەوڵەتیی "ڕووسیە"دا بەشداری بکات.

سەرکەوتنی وەرزشوانانی کوردستانی لە کێبڕکێیەکانی نێوخۆیی و نێودەوڵەتی وەک شانازییەک بۆ کوردستان دێتە ئەژمار.