کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وەرزشوانێکی پیرانشاری بێڕێزی بە گڵکۆی "محەممەد ماملێـ"ـی مەحکووم کرد

11:57 - 24 بەفرانبار 2720

وەرزشوانێکی پیرانشاری دوای بێرێزیکردن بە گڵکۆی هونەرمەند "محەممەدی ماملێ" لەلایەن کەسانێکی سەر بە ڕێژیم بە مەبەستی مەحکوومکردنی ئەو کردەوەیە مەودای نێوان "پیرانشار هەتا مەهاباد"ی بە هەڵاتن پێوا.

"هێمن شێخە" وەرزشوانی کێبڕکێی "ماراتۆن" بە دروشمی" نامرن ئەوانەی وا لە دڵی میللەتدا دەژین" لە مەودای نێوان پیرانشار بۆ "مەهاباد"ی بە هەڵاتن پێوا.

ئەو وەرزشوانە دوای بڕینی مەودای ٨٩ کیلۆمیتر لە مەیدانی مامۆستا "هێمنـ"ـی پیرانشار هەتا مەیدانی مامۆستا "هەژار" لە مەهاباد، لەگەڵ پێشوازیی بنەماڵەی هونەرمەند "محەممەدی ماملێ" بەرەوڕووبووە و پاشان بەرەو گڵکۆی ئەو هونەرمەندە وەڕێ کەوتن.

ئەو وەرزشوانە هاوڕێ لەگەڵ بەشێک لە لایەنگران و خزم و کەسانی هونەرمەند "محەممەدی ماملێ" لەسەر گڵکۆی ناوبراو کۆ بوونەوە و ئەو بێڕێزیکردنە بە گڵکۆی "محەممەدی ماملێـ"ـیان مەحکووم کرد.

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە  دوو شاری مەهاباد و سەقز کەسانێکی سەر بە ڕێژیم بێڕێزیان بە گڵکۆی "محەممەد ماملێ" و مامۆستا "مەولەویی کورد" کردبوو کە خەڵک بە توندی ئەو کردەوەیان مەحکووم کرد.