کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وەرزشوانێکی کورد لە ئاڵمان بە فەرمی بە ئاڵای کوردستان بەشداریی لە کێبڕکێیەکاندا کرد

11:54 - 27 پووشپەڕ 2721

"دانیاڵ ئاقایی" پەنابەری سیاسیی خەڵکی "مەهاباد" سەر بە کوردستانی ڕۆژهەڵات لە وڵاتی "ئاڵمان" لە کێبڕکێیەکی وەرزشیدا سەرکەوتنی بەدەست هێنا.

ئەو کێبڕکێیە لە شاری "بێرلین" بە بەشداریی چەندین وەرزشوان لە وڵاتانی جیهان بەڕێوە چووە.

 ئەو وەرزشوانە کوردە لە وەرزشی MMAیدا توانیویەتی لە بەرانبەر یاریزانێکی خەڵکی "لەهێستان" پلەی یەکەم بەدەست بهێنت.

بڕیار بووە کە "دانیاڵ" بە ئاڵای ئاڵمان بەشداریی لەو کێبڕکێیەدا بکات بەڵام ناوبراو ڕایگەیاندووە بە ئاڵای کوردستان بەشداریی دەکەم بۆیە ئاڵای کوردستان وەک ئاڵایەکی فەرمی لەو کێبڕکێیانەدا پەسند کراوە.

ناوبراو خەڵاتەکەی پێشکەش بە خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات کردووە.

"دانیاڵ ئاقایی" وەرزشوانی بەشی هونەرە ڕەزمییەکان ساڵی ١٣٨٢ی هەتاوی لە مەهاباد لەدایک بووە. بەهۆی ئەوەیکە بنەماڵەکی سیاسی بوونە ناچار زێدی خۆیان بەجێ دەهێڵن و ڕوو لە وڵاتی ئاڵمان دەکەن.

"دانیاڵ" ماوەی ٦ ساڵە وەرزشی MMAی دەکات و هەتا ئێستا چەندین جار سەرکەوتنی بەدەست هێناوە.

ناوبراو دەرچووی ڕشتەی "غەواسیـ"ـیە.