کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وەرزشوانێکی کورد لە وڵاتی سوید سەرکەوتنی بەدەست هێنا

18:02 - 13 گەلاوێژ 2720

"محەممەد زارعی" وەرزشوانی کوردستانی ڕۆژهەڵات نیشتەجێی وڵاتی نۆروێژ لە کێبڕکێی بۆکس لە ڕشتەی (MMA)دا سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەست هێنا.

ئەو وەرزشوانە کوردە لە ماوەی دوو خۆلەکدا توانیویەتی "ئاهووزی کوامیی" (Ahouzi Kouame) ڕکەبەری فەرانسەوی شکست بدات.

"محەممەد" وەزشوانی سەرکەوتووی کورد لە دوای سەرکەوتنی بەسەر بەرامبەرەکەیدا ئاڵای پیرۆزی کوردستانی بەرز کردووەتەوە.

"محەممەد زارعی" ماوەی ١٢ساڵە لە هونەرە ڕەزمیییەکاندا چالاکیی دەکات و بۆ ماوەی ٥ ساڵە لە ڕشتەی MMA درێژە بە کاری وەرزشیی خۆی دەدات.

ناوبراو پێشتریش لە وڵاتی "نۆروێژ" لە کێبڕکێی ئینتێرنەشناڵ بۆکس کاپ و  کینگ بۆکسینگی ئیسکاندیناویدا قارەمانییەتی بەدەست هێناوە.

"محەممەد زارعی" تەمەنی ٢٥ ساڵە و  لەدایکبوی شاری "سنە"یە.