کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وەرزشوانێکی کورد میداڵی زێڕی خۆی بۆ کڕینی کەلوپەلی پزیشکی تەرخان کرد

13:03 - 12 گەلاوێژ 2720

''شنیا مورادیان'' وەرزشوانی کوردی خەڵکی دیواندەرە و قارەمانی تێکواندۆکارانی مێرمنداڵ لە ئاستی ئێراندا، میداڵی زێڕی کێبڕکێی پاڵەوانی و بڕی یەک ملیۆن تمەن پارەی خۆی بۆ کڕینی کەلوپەلی پزیشکی پێشکەش بە نەخۆشخانەی دیواندەرە کرد.

ئەم یارمەتییەی ''شنیا مورادیان'' لە ڕاستای کۆنترۆڵی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دابینکردنی پێداویستییەکانی بەشی ئیزۆلەی نەخۆشخانەی دیواندەرە ئەنجام دراوە. 

هەوڵی ئەو  کچە وەرزشوانە کوردە بۆ ئەوەیە نەخۆشخانەکانی کوردستان لە ئێستادا بۆ بەرەنگاریی لەگەڵ نەخۆشیی کۆرۆنا لەو پەڕی بێ ئیمکاناتیدان و کاربەدەستانی ڕێژیم هیچ ئاوڕێک و گرینگییەک بەو کێشەیە نادەنەوە.