کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وەرزشوانێکی کورد میداڵی زێڕی کێبڕکێیەکانی پاورلیفتینگی جیهانی بەدەست هێنا

12:17 - 11 گەلاوێژ 2721

"حەمید کەریمی" وەرزشوانی کوردی خەڵکی "مەهاباد" سەر بە پاریزگای "ورمێ" لە کێبڕکێیەکانی "پاورلیفتینگـ"ـی جامی یانەکانی جیهان لە بەشی "پرێس سینە"دا میداڵی "زێڕ"ی بۆ خۆی مسۆگەر کرد.

ئەو کێبڕکێیانە لە ڕێکەوتی ٥ی گەلاوێژ بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بە بەشداریی بەهێزترین پیاوانی جیهان بە خانەخوێیەتی "ورمێ" بەڕێوە چوو.

لەو کێبڕکێیانەدا چەندین وڵاتی دراوسێ و تیمی نێوخۆیی بەشدارییان کردووە.