کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وەرزشوانێکی کورد ڕێکۆردی جیهانیی مەلەی شکاند

18:35 - 16 خەرمانان 2720

''جەماڵ ڕەسووڵی'' وەزشوانێکی کورد خەڵکی شاری مەهاباد ڕێکۆردی جیهانیی مەلەی بە دەست و پێی بەستراوی لە بەنداوی مەهاباددا شکاند و بڕیارە ناوی لە کتێبی "گینێسـ"دا تۆمار بکرێت.

ئەم مەلەوانە کوردە مەودای ٤.٣ کیلۆمیتریی لە نزیکی ''تاقەدار'' هەتا ''جەزیرە''ی ئەو بەنداوەی لە ماوەی یەک کاتژمێر و ٥٩ خولەکدا بە دەست و پێی بەستراوی بڕیوە و گەڕاوەتەوە.

ناوبراو بۆ شکاندنی ئەم ڕێکۆردە نزیکەی ٢ ساڵ لەو بەنداوەدا خەریکی ڕاهێنان بووە.

ڕێکۆردی پێشووی مەلە بە دەست و پێی بەستراو بە مەودای ٢ کیلۆمیتر لە دەست مەلەوانێکی خەڵکی بولغارستان بە ناوی ''پێتکۆڤـ''ـدا بووە.

''جەماڵ ڕەسووڵی''مەلەوانی ٤٣ ساڵەی خەڵکی مەهاباد پێشتریش ڕێکۆردی ٢١ کیلۆمیتریی مەلەی لە بەنداوی مەهاباددا لە بەردەست دابووه.