کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وەرزیڕان لەجیات بەرهەمهێنانی زەعفەران زەوینەکانیان کردووەتە لەوەڕگە

18:24 - 20 خەزەڵوەر 2720

وەرزێڕانی زەعفەران بەهۆی ئەوەیکە ڕێژیم پارەی بەرهەمەکانیان پێ نادات، زەعفەران لە زەوینەکانیاندا ناچێنن و کردوویانە بە لەوەڕگە.

"موتەهەر شاهی" بەرهەمهێنەرێکی زەعفەران باسی لەوە کردووە کە کێشەی سەرەکیی وەرزێڕانی پیشەی زەعفەران ئەوەیە کە ڕێژیم پێشی بە هەناردەکردنی ئەو بەرهەمە گرتووە و وەزارەتی جیهاد بە شێوەی ڕاستەوخۆ ئەو بەرهەمە دەکڕێتەوە.

ناوبراو هەروەها وتوویەتی: "ساڵی ڕابردوو زەعفەرانمان بە ڕێژیم فرۆشت و ئەوان بەڵێنییان بە وەرزێڕان دابوو کە لەجیات پارە پشکیان پێ دەدەن، بەڵام پاش ماوەیەک دووبارە ڕایانگەیاند پارەکەتان پێ دەدەین و ئێستاش پاش یەک ساڵ هێستا هەندێک لە وەرزێڕان پارەکانیان لە ڕێژیم وەرنەگرتووە".

ڕێژیم وەکوو نێوانگیر هاتووەتە بازاڕی زەعفەرانەوە، لەحاڵێکدا کە نرخی کەرەستەکانی بەرهەمهێنان ١٠ ئەوەندە هەڵکشاوە.

ڕێژیم کاتێک بەرهەمەکان دەکڕێتەوە، دیار نییە چ کاتێک پارەکە دەدات و هەندێک لە وەرزێڕان لەجیات چاندنی زەعفەران بەهۆی ئەوەیکە قازانجێکی ئابووریی بۆیان نییە، زەوینەکانیان دەکەنە لەوەڕگە.