کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وەرزێڕانی سەوڵاوا کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد

11:52 - 29 گەلاوێژ 2720

وەرزێڕانی سەوڵاوا و گوندەکانی دەوروبەری لە بەردەم جەهادی کەشاوەرزیی ئەو شارە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد.

ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی گەلاوێژ، وەرزێڕانی گوندی بۆڕیەر لە بەردەم جەهادی کەشاوەرزیی سەوڵاوا کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد.

خەڵک و وەرزێڕان و ئەندامانی شورا و دێهیاریی گوندی "بۆڕیەر" سەر بە "سەوڵاوا" لە ناڕەزایەتی بەرانبەر بە ڕادەستکردنی ٤٣ هێکتار لە زەوینە جووتیارییەکانی ئەو گوندە بە سەرچاوە سروشتییەکان بە ناوی "ئەرازیی میللیـ"ـەوە، لە بەردەم جەهادی کەشاوەرزیی سەوڵاوا کۆ بوونەوە.

ئەو کارەی ڕێژیم لەژێر ناوی گەڵاڵەی "کاداستێر"، واتە لەنێوبردنی تێکەڵاوبوونی زەوینی جووتیاری و کشتوکاڵی لەگەڵ "ئەرازیی میللی" ئەنجام دراوە.

هەتا ئێستا بەرپرسانی ڕێژیم لەو شارە ئاوڕێکیان لە داواکانی ئەو وەرزێڕانە نەداوەتەوە.

ئەو هەوڵانەی ڕێژیم کە هەوڵێکی بەردەوامە بۆ داگیرکاریی مڵک و ماڵی خەڵک بەناوی ئەرازیی میللییەوە لە ئاکامدا بۆ مەبەستگەلێک کە بەرهەمهێنەرە بۆ ڕێژیم ئەنجام دەدرێت و لەو پرۆسەیەدا خەڵک بەشێک لە سامانەکانیان لێ وەردەگیرێتەوە و بە ناوی مڵکی مللییەوە دەکەوێتە ژێر کۆنترۆڵی ڕێژیم.