ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ١٠ی پووشپەڕی ١٤٠١ی هەتاوی لە گوندی "هەرسینـ"ـی سەر بە شاری مەریوان پێنج هاووڵاتیی کورد لە کاتی گەڕانەوە لە مووچە و مەزرا تەراکتۆرەکەیان وەردەگەڕێت.
لەو ڕووداوەدا دوو هاووڵاتیی ئەو گوندە بە ناوەکانی "فاریاب نادری" و "سەعدی سوبحانی" هەر لەوێ گیانیان لەدەست دەدەن و سێ کەسەکەی دیکەش بریندار دەبن و ڕەوانەی نەخۆشخانە دەکرێن.
دواتر لە نەخۆشخانە یەکێکی دیکە لە بریندارانی ڕووداوەکە بە ناوی "سدیق زەمانی" گیانی لەدەست دەدات و دۆخی یەکێک لە دوو بریندارەکەی دیکەش خراپ ڕاگەیەندراوە.