کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وەزارەتی تەندروستیی ڕێژیمی ئێران بەنیسبەت مەترسیی کۆرۆنا نیگەرانیی خۆی دەربڕی

18:24 - 9 پووشپەڕ 2720

"سیما سادات لاری" وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ڕێژیمی ئێران باسی لەوە کردووە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٦٢ کەسی توشبوو بە کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.

بەپێی ئامارەکانی ڕێژیمی ئێران کە لە ڕێکەوتی ٩ی  پووشپەڕدا بڵاو کراوەتەوە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا ٢ هەزار و ٥٣٦ کەس تووشی نەخۆشیی کۆرۆنا بوون.

ئەم کاربەدەستەی ڕێژیمی ئێران هۆکاری تووشبوونی خەڵک بە کۆرۆنای بۆ نەبوونی یاسا و ڕێساکانی هاتوچۆ گەڕاندووەتەوە.

ڕاگەیاندنی ئاماری ڕۆژانە لە ئێران بەنیسبەت نەخۆشیی کۆرۆنا لە حاڵێکدایە کە ڕێژیمی ئێران ڕاستیی ئامارەکان دەشارێتەوە.

دۆخی پارێزگاکانی ورمێ، کرماشان، سنه، خووزستان و تەورێز بەهۆی کۆرۆناوە قەیراناوییە.

بەهۆی پێشگرتن بە ڕاگەیاندنی مەترسیی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران لەلایەن ڕێبەریی ڕێژیمەوە، لە ئێستادا ڕێژەیەکی زۆر لە خەڵکی ئەو وڵاتە تووشی کۆرۆنا بوون و لە کۆنترۆڵی ڕێژیم چووەتە دەرەوە.

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی، سەرەتای بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی کۆرۆنا لە ئێران بڵاوی کردەوە، ڕێژەی ئاماری کۆرۆنا ٥ بەرابەر لەو ئامارە زیاترە کە ڕێژیم بڵاوی دەکاتەوە.