کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وەزارەتی تەندروستیی ڕێژیمی ئێران چوار مانگە مووچەی پێرسۆنێلی تەندروستییان نەداوە

11:23 - 3 رەزبەر 2720

"ئیرەج حەریرچی" جێگری گشتیی وەزیری تەندروستیی ڕێژیمی ئێران رایگەیاندووە بە دەست خاڵی ناتوانین دژی نەخۆشیی کۆرۆنا کارێک بکەین و پێویستیمان بە کەرەستە و ئیمکاناتە.

ناوبراو وتوویەتی ماوەی چوار مانگە مووچەی پێرسۆنێلی تەندروستیمان نەداوە ئەوە قەیرانێکی جیددییە.

''ئیرەج حەریرچی'' جێگری وەزیری تەندروستیی ڕێژیم مانگی گەلاوێژ ڕایگەیاندبوو، نزیکەی ٢٥ لەسەد و زیاتر لە یەک لەسەر پێنجی مەرگەکان بەهۆی کۆرۆنایە.

ناوبراو سەرەتای مانگی پووشپەڕ وتبووی بەهۆی نەخۆشیی کۆرۆناوە لە هەر ٣٣ چرکەدا، کەسێک تووشی کۆرۆنا دەبێت و لە هەر ١٣ خولەکدا یەک کەس گیانی لەدەست دەدات.

هەروەها ناوەندی توێژینەوەی مەجلیسی ڕێژیمی ئێران، بە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێک ڕایگەیاندبوو کە ئاماری ڕاستەقینەی قوربانییان دوو بەرانبەر و ئاماری تووشبووان لە نێوان ٨ هەتا ١٠ بەرانبەر لە ئاماری وەزارەتی تەندروستیی ڕێژیم زیاترە.

کاربەدەستانی ڕێژیم بۆ پێشگیری و کۆنترۆڵکردنی ئەم نەخۆشییە هیچ هەنگاوێکی جیددیان هەڵنەگرتووە و تەنیا دروشمیان داوە.