کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وەزارەتی دەرەوەی عێراق باڵوێزی ڕێژیمی تارانی بانگهێشت کرد

17:49 - 29 جۆزەردان 2720

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٩ی جۆزەردان وەزارەتی دەرەوی عێراق باڵوێزی ڕێژیمی تارانی به‌هۆی تۆپباران و بۆردوومانكردنی ناوچه‌کانی "ئالانه و حاجی عومەران" بانگهێشت کرد.

وەزارەتی دەرەوی عێراق یاداشتێكی ناڕەزایەتی داوه‌ته‌ "ئیرەج مەسجدی"، باڵوێزی ڕێژیمی ئێران له‌ به‌غدا و هۆشداری داوە کە وڵاته‌كه‌ی له‌ تۆپباران، بۆردوومان و زیانگه‌یاندن به خەڵکی ئەو ناوچەیە ئاگادار بكاته‌وه‌.

هاوکات وەزارەتی دەرەوی عێراق  وێڕای مەحکوومکردنی هێرشەکانی تاران هۆشداری بە ڕێژیمی ئێران داوە کە سەروەریی خاکی عێراق بپارێزێت و هێرشەکانی بوەستێنێت.

دوای ئەوەیکە سپای تێرۆریستی پاسداران بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بە تۆپ و کاتیوشا  بەرزاییەکانی نێوان کوردستانی باشوور و ڕۆژهەڵاتی  بۆردوومان کرد، وەزارەتی دەرەوەی عێراق باڵوێزی ڕێژیمی ئێرانی بانگهێشت کرد.