کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئازەربایجان سەرەخۆشی لە بنەماڵەی کوژراوانی مینیبووسی "مەریوان" کرد

18:53 - 13 خەرمانان 2721

وزارەتی دەرەوەی کۆماری ئازەربایجان لە لاپەڕەی توییتێری تایبەت بەخۆیدا بەداخبوون و سەرەخۆشیی خۆی بۆ قوربانییانی مینیبووسی شاری "مەریوان" ڕاگەیاندووە.

لەو پەیامەدا هاتووە، هەواڵی وەرگەڕانی مینیبووس لە ناوچەی "مەریوان" زۆر هەژێنەرە. ئێمە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی کوژراوانی ئەو کارەساتە دەکەین و هیوادارین بریندارانی ئەو ڕووداوەش بە خێرایی برینەکانییان ساڕێژ ببێتەوە.

ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی، کۆمەڵێک لە هاووڵاتییانی خەڵکی گوندی "پیرسەفا"ی مەریوان کە بە مینیبووسێک ویستبوویان بچن بۆ زیارەتی مەزارگەی "وەیس"، لە نزیک گوندی "پاڵنگان" مینیبووسەکە وەردەگەڕێت کە ژمارەیەک هاووڵاتی گیانیان لەدەست دەدەن و بریندار دەبن.