کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وەزارەتی نێوخۆی عەرەبستان سەردانی هاووڵاتییانی بۆ ئێران قەدەغە کرد

17:26 - 25 بەفرانبار 2720

وەزارەتی نێوخۆی عەرەبستان سەردانی هاووڵاتییانی بۆ ئێران قەدەغە کرد

وەزارەتی نێوخۆی عەرەبستان لە بەیانییەیەکدا داوای لە خەڵکی وڵاتەکەی کردووە لە سەفەرکردنیان بۆ خۆ ببوێرن.

بەپێی ئەو بڕیارەی عەرەبستان سەفەری خەڵکی ئەو وڵاتەکەی  بۆ ١٢ وڵاتی دنیا قەدەغە ڕاگەیاندووە، کە لەنێو ئەو وڵاتانەدا سەفەر بۆ وڵاتانی "ئێران، سووریە، لوبنان و یەمەن" قەدەغە ڕاگەیەندراوە.

بەرپرسانی عەرەبستان پێشتریش هاتووچۆی خەڵکی ئەو وڵاتەیان بۆ ئێران قەدەغە ڕاگەیاندبوو بەڵام لە دوای هاتنی کۆرۆنا و بەرزبوونەوەی ڕادەی تووشبووان بەو نەخۆشییە لە ئێراندا قەدەغەکردنی سەفەری هاووڵاتییانی خۆی بۆ ئێرانیان توندتر کردووەتەوە .

لە دوای هێرشی تاقمێک لە ئەندامان و بەکرێگیراوانی سەر بە سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران بۆ سەر باڵوێزخانەی عەرەبستان لە تاران و کۆنسولخانەی ئەو وڵاتە لە مەشهەد پێوەندییەکان نێوان "ڕیاز" و "تاران" پچڕا.

ڕێژیمی ئێران دوای ئێعدامی "شێخ نمر"، هەڕەشەی لەناوبردنی لە عەرەبستان کرد.

هێرش بۆ سەر ناوەندە دیپلۆماتیکەکانی وڵاتانی بیانی لە هەر وڵاتێک، پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتییە، بەڵام ڕێژیمی ئێران لە ماوەی دەسەڵاتداریی خۆیدا ڕێکۆردداری هێرش بۆ سەر بنکە و بارگا دیپلۆماتیکەکانی وڵاتانی بیانی بووە و ئەو شوێنانەی بە شوێنی فیتنە و ئاژاوە ناودێر کردووە و دەیکات.