"جەواد جەنگی" بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردە و بارهێنانی ڕێژیم لە پارێزگای ورمێ وتوویەتی: پەروەردە و بارهێنانی پارێزگای ورمێ لە ئێستادا پێویستی بە ٨ هەزار هێزی مرۆییە بۆ کار".
ناوبراو هەروەها وتوویەتی کە لە ٤٠ هەزار کەس کە لە بەشی پەروەردە و بارهێنانی پارێزگادا خەریک بە کارن، تەنیا ٣٨ هەزار کەسیان وەکوو مامۆستا و وانەبێژ کار دەکەن. سەرەڕای وەرگرتنی تەواوی هێزی خەڵکی لە سەرەتای ساڵی خوێندنەوە، هێشتاش ٥ هەزار کەس کەمیی هێزی مرۆیی هەیە کە وەکوو کێشەیەکی سەرەکی لە ئاستی پارێزگادا دێتە ئەژمار.
لە ئێستادا ٤٠ هەزار و ١٠٣ کەس لە بەشی پەروەردە و بارهێنانی پارێزگادا کار دەکەن و سەرەڕای ئەوەش ئەو وەزارەتە پێویستی بە ٨ هەزار و ٦٢٣ کەسی تر هەیە.
لە پارێزگای ورمێ ٦٨٦ هەزار و ٨٢٥ قوتابی لە چوارچێوەی ٢٧ هەزار پۆل لە ٦٠١٢ قوتابخانە و ١٢٤٦ خوێندنگە خەریک بە خوێندنن.