"جومعە عناد" وەزیری بەرگریی عێراق هۆشداریی بە گرووپەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران دا کە هەندێک لە گرووپەکان هێرش دەکەنە سەر ناوچەی سەوز و نوێنەرایەتییە دیپلۆماتیکەکان لە بەغدا و دەیانهەوێت شەڕ لەو وڵاتە هەڵگیرسێنن.
ناوبراو ڕایگەیاندووە، دووکەڵی ئەو ئاگرە تەنیا دەگەڕێتەوە بۆ چاوی خەڵکی عێراق.
وزیری بەرگریی عێراق دووپاتی کردووەتەوە کە پشتیوانیی نێوەدەوڵەتی لە ئەرتشی عێراق پێویستە و ئێمەش بۆ دابینکردنی ئەمنییەتی نوێنەرایەتییە دیپلۆماتیکەکان هەموو کارێک دەکەین.
ناوچەی سەوزی بەغدا کە شوێنی جێگیربوونی باڵوێزخانەی وڵاتان و وەزارەتخانەکانی عێراقە، زۆر جار لەلایەن گرووپەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران دەکرێتە ئامانج.