وەزیری بەرگریی ڕێژیمی ئێران هەڕەشەی لە ئێسرائیل کردووە و وتوویەتی کە تەنیا بە یەک ئاماژەی ڕێبەر" تەل ئەڤیڤ و حەیفا" دەکەین بە خۆڵەمێش.
"ئەمیر حاتەمی" وەزیری بەرگریی ڕێژیمی ئێران وتوویەتی لە ئەگەری هەڵەیەکی ئیسرائیل ئەو قسەیەی ڕێبەری ڕێژیم دەکەین بە گەڵاڵەیەک و "تەل ئەڤیڤ" دەکەین بە خۆڵەمێش.
ئەو بەرپرسەی ڕێژیم بە زمانی زبر و هەڕەشەوە دواوە و وتوویەتی: "لە دنیای ئەمڕۆدا هێز لە جیهاندا دەسەڵاتدارە و جگە لە زمانی زۆر هیچ حاڵی نابن و ئەگەر کەسێک هێزی نەبێت لە لاوازیدایە، گرووپەکانی ئێمە لە عێراق ئاکامی هێزی نەرمی ئێرانن و ئیسرائیل تامی ئەو میوەیەی چێشتووە".
ڕێژیمی ئێران بەردەوام بە زمانێکی زبرەوە هەڕەشە لە ئیسرائیل دەکات و ئەوە لەحاڵێکدا کە ئیسرائیل بەردەوام هێرش دەکاتە سەر بنکەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران و ئەو ڕێژیمە تەنانەت توانای باسکردنیشی نییە.