کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وەزیری تەندروستیی ڕێژیم بۆ قەدەغەکردنی هاتوچۆی شارەکان لە سەرکۆمار دەپاڕێتەوە

16:58 - 29 رەشەمه 2719

''سەعید نمەکی''، وەزیری تەندروستیی ڕێژیمی ئێران و ١٧ مامۆستای زانکۆی ئێران، لە نامەیەکدا داوایان لە ''حەسەن ڕووحانی'' سەرکۆماری ڕێژیمی ئێران کردووە کە باشترین ڕێکار، بۆ پێشگرتن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، دابڕاندنی کەسە تەندروستەکانە لە تووشبووان.

"نمەکی" وتوویەتی، بۆ ئەم کارە پێویستە هاتوچۆ و سەفەرکردن بۆ ناوەندە گەورەکانی فرۆشیاری و قەرەباڵغ سنووردار بکرێت و هاتنەژوورەوە و چوونەدەرەوە لە شارەکان کۆنترۆڵ بکرێت.

ئەو مامۆستایانەی زانکۆ و وەزیری تەندروستیی ڕیژیمی ئێران ڕوو لە ''حەسەن ڕووحانی'' وتوویانە، لەبەرچاونەگرتنی ئەم ڕێگەچارانە، گیانی خەڵک دەخاتە مەترسییەکی گەورەوە.

لە سەرەتای هاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ ئێران، بەرپرسانی ڕێژیم هیچ ڕێکارێکی ئەوتۆیان بۆ پێشگیری لە بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە نەگرتەبەر.