کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وەزیری دەرەوەی تاڵبان و هەیئەتێکی هاوڕێی سەردانی تارانیان کرد

12:16 - 19 بەفرانبار 2721

ڕۆژی شەممە ١٨ی بەفرانبار "ئەمیرخان موتەقی" وەزیری دەرەوەی تاڵبان و وەفدێکی هاوڕێی گەیشتنە تاران و لەگەڵ بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران کۆ بوونەوە. ئەم سەفەرە لەسەر داوای فەرمیی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بووە.

لە کۆبوونەوەکەدا دوو لایەن لەسەر زۆر بابەتی "سیاسی، ئابووری و کاروباری پەیوەندیدار بە ئەفغانییە کۆچبەرەکان" گفتوگۆیان کرد.

سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە تا ئێستا نزیک بە ١٠ لەسەدی خەڵکی ئەفغانستان لە ئێران نیشتەجێن.

هاتنەسەرکاری حکوومەتی تاڵەبان لە ئەفغانستان تا ئێستا نیگەرانی زۆری بۆ ئەو ئەفغانییانە دروست کردووە کە لە وڵاتانی دەوروبەر نیشتەجێن.