کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وەزیری دەرەوەی عەرەبستان: پرسی مووشکی و پشتیوانیی لە گرووپە چەکدارەکان دەبێ بەشێک لە ڕێکەوتنی نوێی لەگەڵ ئێران بێت

09:51 - 16 خاکەلێوه 2721

''فەیسەل بێن فەرحان'' وەزیری دەرەوەی عەرەبستانی سەعوودی، ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی خاکەلێوە، وتوویەتی کە وڵاتەکەی چەندین پەیامی پێگەیشتووە لەسەر ئەوەیکە هەر ڕێککەوتنێکی نوێی ناوکیی لەگەڵ ئێران بکرێت دەبێ ئەو دوو بابەتە بگردرێتە بەرچاو.

''بێن فەرحان'' باسی لەوە کردووە لە ڕێککەوتنی نوێی ناوکیی لەگەڵ ئێران، توانای مووشەکی و پشتیوانی لە هێزە چەکدارەکان لەلایەن ئێرانەوە بەشێک لەو ڕێککەوتنە دەبن.

ناوبراو وتوویەتی، دڵنیاین کە کۆمەڵگای جیهانی لەگەڵ ئەو ناسەقامگیریانەی کە ئاکامی هەوڵەکانی ئێرانە ڕوبەڕوو دەبێتەوە و باوەڕمان هەیە کۆمەڵگای جیهانی لە کەموکووڕییەکانی ڕێککەوتنی ناوکیی لەگەڵ ئێران چاوپۆشی ناکات.

نوێنەرانی وڵاتانی بەهێزی جیهان و ئێران، ڕۆژی هەینی ١٣ی خاکەلێوە لە چوارچێوەی کۆمیسیۆنی هاوبەش لە بارەی گەڕانەوە بۆ بەرجام و ئەگەری گەڕانەوەی ئامریکا بۆ ئەو ڕێککەوتنه وتووێژیان کردووە.

بڕیارە ئەو وتووێژانە لە ڕۆژی سێشەممە ١٧ی خاکەلێوە، درێژەی هەبێت.