کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وەزیری نەوتی ڕێژیم وتوویەتی لە زستانی ئەمساڵدا کەمیی گازی شلمان دەبێت

13:00 - 15 خەرمانان 2721

"جەواد ئۆوجی" وەزیری نەوتی ڕێژیمی ئێران چەند ڕۆژ لەمەو پێش ڕایگەیاندووە پاشکەوت و هەمبارەکانی سووتەمەنیی گازی شلی وزەخانەکان بەنیسبەت ساڵی ١٣٩٩، ٢٥ لەسەد کەمی کردووە و لە ورزی زستانی ئەمساڵدا هەتا ٢٠٠ ملیۆن میتری سێ جا کەمیی گازمان دەبێت.

پێشبینیی وەزیری نوێی نەوتی ئێران سەبارەت بە کەمیی گاز لە وەرزی "زستانـ"ـی ئەمساڵدا لە حاڵێکدایە کە ناوبراو ماوەی دوو مانگ لەمەوپێش وتبووی هەناردەکردنی بەرهەمە نەوتییەکانمان کەم کردووەتەوە.

کێشەی کەمیی بەرهەمهێنانی گاز لە ئێراندا لەحاڵێکدایە کە ناتوانێت هیچ پێوندی بە کەمکردنەوەی هەناردەکردنی گاز و بەرهەمهێنانی نەوت لە ئێراندا هەبێت.

ئێران لە بواری کۆی پاشکەوتی "نەوت و گاز" لە ڕیزی یەکێک لە وڵاتانی یەکەمی جیهاندایە و لە ئێستادا باس لە کەمیی سووتەمەنی گاز دەکات.