کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٧ وەزیری ڕێژیمی سووریە خرانە لیستی گەمارۆکانی کۆمیسیۆنی یەکیەتیی ئورووپاوە

12:31 - 26 رەزبەر 2720

کۆمیسیۆنی یەکیەتیی ئورووپا ٧ وەزیری ڕێژیمی سووریەی خستە لیستەی گەمارۆکانەوە و بەم چەشنە سەرجەم ٢٨٠ کەس لە کاربەدەستانی ڕێژیمی سووریە لەلایەن ئورووپاوە سزا دراون.

هاوکات ٧٠ ڕێکخراوی سەر بەو ڕێژیمە لە لیستەی گەمارۆکانی ئورووپادان و ئەو کەسانە ناتوانن سەفەر بکەن و داراییەکانیشان دەستی بەسەردا گیراوە.

لە ساڵی ٢٠١١ـەوە هەتا ئێستا یەکیەتیی ئورووپا ڕێژیمی سووریەی بە شێوەی جیاواز لە بواری ئابوورییەوە سزا داوە.

ئەو گەمارۆیانەی کە دژی ڕێژیمی "ئەسەد" پەسند کراوە بەهۆی ئەوەیە کە ئەو ڕێژیمە بە توندترین شێوە خەڵکی خۆی سەرکوت دەکات و لە هیچ جینایەتێک دەست ناپارێزێت.

دوای تێپەڕبوونی چەندین ساڵ بەسەر شەڕی سووریه، ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران یەکەم لایەن بوو کە دەستێوەردانی لەو شەڕەدا کرد و زۆرترین جینایەتی خولقاند و تا ئێستاش درێژەی پێ دەدات و تا ئێستاش زیاترین تێچووی گیانی و ماڵیی داوە.