
سەرۆکی یەکیەتیی وەشانگەکان و ناوەندە بانگەشەییەکانی پارێزگای ورمێ وتوویەتی، پشتیوانی نەکردن لە پیشەی وەشانی پەرتووک لە پارێزگای ورمێدا بووەتە هۆی کێشە بۆ وەشانگەداران و مەندیی چالاکیی وەشانگەکان.
"مەجید موحێبی" سەرۆکی یەکیەتیی وەشانگەکان و ناوەندە بانگەشەییەکانی پارێزگای ورمێ، ڕۆژی سێشەممە ١١ی خەرمانان، لە پرێس کۆنفرانسێکدا ڕایگەیاندووە، بە سەرنجدان بەوەی کە ئەو پارێزگایە دەفرایەتییەکی باشی لە بواری پیشەییەوە هەیە، بەڵام پشتیوانی نەکردنی هەندێک ڕێکخراو و ئیدارەکان بووەتە هۆی مەندیی پیشەی وەشاندن.
ناوبراو وتوویەتی: "پارێزگای ورمێ هەتا ٦ ساڵی ڕابردوو لە ٣ پارێزگای یەکەمی وڵات لە بواری چاپ و بڵاوکردنەوەدا بووە، بەڵام لە ئێستادا بەهۆی نەبوونی زانستی تایبەت لەو بوارەدا بەتایبەت لە بواری وەشانی سێ ڕەهەندی، پشتیوانی نەکردنی ڕێکخراوەکان و پێنەدانی ئاسانکاری بۆ بەڕۆژکردنەوەی بنکەکانی چاپ، ئەو پارێزگایە پلەی دەیەمی هەیە.
"موحێبی" باسی لەوە کردووە، کێشەیەکی دیکە لەبەردەم چالاکیی وەشانگەکاندا، هەبوونی یەکەگەلی نافەرمی لەو پیشەیەدایە و ڕایگەیاندووە، ٣٠٠ یەکەی فەرمی لە پارێزگای ورمێ چالاکییان هەیە و زیاتر لە ٣٠٠ یەکەی نافەرمیش لەو پارێزگایەدا بوونیان هەیە.
لە ماوەی ٦ مانگی ڕابردوودا، ٣٠ یەکەی وەشانگە لەو پارێزگایەدا بەهۆی کێشەی ماڵی و نۆژەن نەکردنەوەی دەزگاکان داخراون.