کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پادگانەکانی ڕێژیمی ئێران لەگەڵ کەمیی سەرباز بەرەوڕوون

10:31 - 17 سەرماوەز 2720

لە پادگانەکانی ئێران، ڕێژیم لەگەڵ کەمیی سەرباز بەرەوڕووە و لاوان بەنیسبەت ساڵانی پێش ناچنە سەربازیی ئیجبارییەوە.

بەپێی زانیارییەکانی گەیشتوو بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" لە پادگانی "مەریوان" کەمیی سەرباز هەیە و  بەهۆی کۆرۆنا زۆر کەس ناچێتەوە پادگان.

هەروەها بەنیسبەت ساڵانی پێشوو لاوان ناچنە سەربازییەوە، ئەو سەربازانەش کە لەوێن ناچار دەکرێن لە شەو و ڕۆژدا زۆرترین نیگابانی بدەن. زۆر جار ڕۆژانە سەربازێک تا ٨ کاتژمێر نیگابانی دەدات.

لەلایەکی ترەوە بەرپرسانی ئەو پادگانە گوشارێکی زۆریان بۆ سەربازەکان هێناوە و ئەزیەتیان دەکەن و کاری زۆرەملێیان پێ دەکەن.