کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پارتی ئازادیی کوردستان بۆ کۆچی دوایی شەهید "لوقمان مێهفەر" پەیامێکی بڵاو کردەوە

12:22 - 23 خاکەلێوه 2721

کۆمیتەی ناوەندیی پارتی ئازادیی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی شەهید "لوقمان مێهفەر" ئەندامی ناوەندی سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە دووتوێی پەیامێکدا سەرەخۆشیی خۆیان بە حیزبی دێموکرات ڕاگەیاند.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

بەڕێز: ناوەندی سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بابەت/ پرسەنامە

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کاک "لوقمان مێهفەر" یەکێک لە تێکۆشەرانی نەتەوەکەمان و ئەندامی ناوەندی سیاسیی حدکامان بیست.

بەم بۆنەوە لە بری سەرۆک و مەجلیسی گشتی و سەرجەم ڕیزەکانی پارتی ئازادیی کوردستان، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی حیزبی دێموکرات و بنەماڵە و کەسوکار و هەڤاڵەکانی خوالێخۆشبوو "لوقمان مێهفەر" دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین و لە خوای گەورە داواکارین جێی بەهەشتی بەرین بێت و سەبووری بە خانەوادە و خزم و کەس و هاوڕێکانی بدا.

کاک "لوقمان مێهفەر" یەکێک بوو لەو تێکۆشەرانەی کە لە هەڕەتی لاوییەوە دەستی بە خەبات بۆ ڕزگاریی نەتەوە و نیشتمانەکەی کرد و تا لە ژیاندا بوو ڕێبوارێکی ماندوویینەناسی خەبات بۆ ئازادیی نەتەوە و نیشتمانەکەی بوو.

ڕۆحی شاد و یادی زیندوو

بە ڕێزەوە

کومیتەی ناوەندیی پارتی ئازادیی کوردستان PAK

٢٢ی خاکەلێوەی ٢٧٢١