کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پارتی ئازادیی کوردستان پەیامی پیرۆزبایی بۆ حیزبی دێموکرات نارد

17:53 - 15 گەلاوێژ 2720

بەبۆنەی ٧٥ـەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پارتی ئازادیی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بۆ حیزبی دێموکرات نارد.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

بەڕێز: دەزگای پێوەندییە گشتییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سڵاوی خەبات و تێکۆشان

خۆشحاڵین لەلایەن مەجلیسی گشتی و کۆمیتەی ناوەندیی پارتی ئازادی کوردستانەوە بەبۆنەی یووبیلی ئەڵماسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، پیرۆزبایی گەرم پێشکەشی ڕێبەرایەتی و سەرجەم ڕیزەکانی حدکا و دۆستان و لایەنگرانی بکەین. هەروەها لەم بۆنەیەدا سڵاو دەنێرین بۆ گیانی ڕێبەران و تێکۆشەرانی شەهیدی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کە لە کاروانی خەباتی ٧٥ ساڵەدا، گیانیان بەختی وەدەستهێنانی ماف و ئازادییەکانی کورد و ئامانجەکانی حیزبەکەیان کردووە.

پارتی ئازادی کوردستان PAK هەمیشە سەرەڕای جیاوازییەکان، بەڕێز و بایەخەوە ڕوانیویەتە، خەبات و تێکۆشانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و پێگەی لە بزاڤی ڕزگاریخوازیی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا و لە هەندێک وێستگە و بڕگەی گرینگ وهەستیاری سێ دەیەی ڕابردوودا لە ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکاندا هاوکار بوون و پشتیان بەیەکەوە بووە.

هەڤاڵانی بەڕێز، ئەم بۆنەیە بە دەرفەت دەزانین کە لە سەر پەرەپێدانی پێوەندییەکانمان و کارکردن لە سەر پێکهێنانی بەرەیەکی یەکگرتووی کوردستانی لەپێناو ئەستاندنی مافی دیاریکردنی چارەنووسی سیاسی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و پێکهێنانی دەزگا و دامەزراوەی نیشتمانی و بەهێزکردنی لەشکری نەتەوەیی و نیشتمانی ناحیزبیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێدابگرین.

لە گەڵ ڕیز و پیرۆزبایی دووبارەدا

پارتی ئازادیی کوردستان PAK

کۆمیتەی پێوەندییە گشتییەکان

١٥ی گەلاوێژی ٢٧٢٠ک

خەلیل نادری