کوردستان میدیا: قاسم ئارگێنی جێگری سەرۆکی پارتی ئازادیی کوردستانی باکوور پشتیوانیی لە خەباتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کرد.
ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ١٥ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، ساڵح وەلیزادە ئەندامی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە نۆروێژ، لە سەر بانگهێشتی پارتی ئازادیی کوردستان باکوور لە شاری ئیستانبوول لەگەڵ بەرپرسانی ئەو پارتە دیداریان پێک هێنا.
لەو دیدارەدا، لە سەر دۆخی سیاسیی کورد بە گشتی و بەتایبەت کوردستانی ڕۆژهەڵات و حزووری پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران لە نێو کۆمەڵانی خەڵکی کوردستاندا گفتوگۆیان کرد.
لەو دیدارەدا، قاسم ئارگێنی و محەممەد گۆی هەر دوو جێگری سەرۆکی پارتی ئازادیی کوردستان باکوور و هاوڕێیانیان، پشتگیری و هاوپێوەندیی خۆیان لە گەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ڕاگەیاند.