کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پارتی دێموکراتی کوردستان، کۆمەڵەـ ڕێکخراوی کوردستانیی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و پارتی ئازادیی کوردستان سەرەخۆشیان لە حیزبی دێموکرات کرد

12:13 - 2 جۆزەردان 2721

داوی دەرگیریی تیمێک لە هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لەگەڵ هێزەکانی داگیرکەری کۆماری ئیسلامیی ئێران پارتی دێموکراتی کوردستان، کۆمەڵەـ ڕێکخراوی کوردستانیی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و پارتی ئازادیی کوردستان سەرەخۆشیان لە حیزبی دێموکرات کرد.

ناورۆکی ئەم پەیامانە بەم چەشنەیە:

ئەگەر چەک هەڵگرتن بۆ بەریگرکردن لە خاکی کوردستان ئەرکێکی پیرۆزی نیشتمانی بێت، ئەو شەهیدبوونە لەو ڕێگایەدا نەمری و سەربەرزییە.

لەو پەیامانەدا هاتووە ئێمە هاوخەمیی خۆمان لەگەڵ بنەماڵەی ئەو شەهیدانە دەردەبڕین.

لە بەشێکی ئەو پەیامانەدا هاتووە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بنەماڵەی شەهیدان دەکەین خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.

لە پەیامانەدا جەخت کراوەتەوە خۆمان بە درێژەدەری ڕێبازی شەهیدان ئەنوەر نەسیریی چیانە ناسراو بە سمکۆ مەحمەڵ و سۆهراب خەدیری پوور ناسراو بە شاخەوان دەردەبڕین.