کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پارتی سەربەستیی کوردستان پەیامی پیرۆزبایی بۆ حیزبی دێموکرات نارد

11:23 - 19 گەلاوێژ 2720

بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ پارتی سەربەستیی کوردستان پەیامی پیرۆزبایی بۆ حیزبی دێموکرات نارد و بەم بۆنەوە پیرۆزبایی لە سەرجەم ئەندامانی ڕێبەری و ئەندامانی ئەو حیزب کرد

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

بەڕێز كاک "مستەفا هیجری" لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێزان:  ئەندامانی سەرکردایەتی، کادیر و پێشمەرگە و تێکۆشەرانی حیزبی دێموکرات

سڵاو ڕێزی پارتی سەربەستیی کوردستانتان لێ بێت

تێکۆشەران و ماندوو نەناسانی نێو کۆڕی خەباتی کوردایەتی ( حدکا) :
بە نوێنەرایەتی گشت سەرکردایەتی و ئەندامان و هاوبیرانی پارتەکەمان، بەبۆنەی پێنانە نێو ٧٥ ساڵەی خەبات و تێکۆشانی بێ وچانتان، کە پێناسەی"یووبیلى ئەڵماسیـ"ـی پێبەخشراوە، پیرۆزبایی گەرم ئاراستەی گشت ئێوەی نیشتیمانپەروەر لە (حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران) دەکەین.

مێژوو شایەتی ئەوە دەدات، کە لەم ٧٥ ساڵەدا، وێرای سەدان کۆسپ و تەگەرەی دڵتەزێن، دەریایەک لە خوێنی پاکی پێشمەرگە و کادیر وسەرکردەکانی حیزبە تێکۆشەرەکەتان، بووەتە هەوێنی پەرەپێدانی خەبات لە پێناو بە دەستهێنانی مافە ڕەواکانی گەلەکەمان، و  بە هیچ شێوەیەک ئەو خەباتە ناتوانرێت بۆ هەمیشە ووشک و بنبڕ بکرێت.

لەم بۆنە پیرۆزەدا هیواخوازین لە دەستپێکی حەفتا و پێنجساڵەی خەبات و تێکۆشانتان، گەرم و گووڕییەکی زیاتر بدەن بە خەباتی نەتەوەیی و ڕزگاریی یەکجاری گەلە بندەستەکەمان.

هەروەها هیواخوازین کە لەم بۆنە گرنگ و مێژووییەی حیزبەکەتان، یەکگرتنەوە و ئاشتبوونەوەی تەواو، لە نێو هەردوو لایەنی حیزبی دیمۆکرات درووست ببێت.
 بە دڵنیاییەوە ئەو هەواڵە خۆشی یادەکەتان زیاتر لە نێو خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و تێکۆشەرانی حیزبەکەتان، و  هەموو لایەنێکی نەتەوەیی پرشنگدارتر  دەکات.

جارێکی دیکە پیرۆز بێت یادی ٧٥ ساڵەی دامەزراندنی حیزبی دیمۆکرات لە هەموو هەڵگرانی ئەو بیروباوەڕە و گشت بنەماڵەی شەهیدە سەربەرزەکانتان.

پارتی سەربەستیی کوردستان

عارف باوەجانی. سەرۆکی گشتی

١٨ی گەلاوێژی ٢٧٠٢٠ی کوردی

٨ی ئاگوستی ٢٠٢٠ی زاینی