کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پارتی "لیبڕاڵ دێموکراتی کوردستان" پەیامی پیرۆزبایی بۆحیزبی دێموکرات نارد

18:12 - 23 گەلاوێژ 2720

بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ ٧٥ــەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران "پارتی لیبڕاڵ دێموکراتی کوردستان" پەیامی پیرۆزبایی بۆ حیزبی دێموکرات نارد.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

بۆ بەڕێز: ڕێبەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ب/ بروسکەی پیرۆزبایی

لەگەڵ سڵاو و ڕێزێکی شۆڕشگێڕانە

بەبۆنەی ٧٥ ــەمین ساڵیادی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی دەفتەری سیاسی و کۆمیتەی ناوەندیی و هەموو ئەندامان ولایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان دەکەین.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران وەک یەکەمین حیزبی سیاسی کە ٧٥ ساڵ پێش ئیستا  پێی نایە ناو  گۆڕەپانی خەباتی ڕزگاریخواز و نەتەوەیی و لەپێناو گەیشتن بە مافە نەتەوایەتییەکانی گەلەکەمان مێژوویەکی پڕلە سەروەریی لە مێژووی خەباتی سیاسی خۆیدا تۆماری کردووە و لەو ماوەیەشدا بە دەیان ڕۆڵەی گەلەکەمان بۆ پاراستی سەروەری و پاراستنی گەلە و خاک و نیشتمان گیانی پاکیان کردووەتە قوربانی.

لە قۆناغێکی هەستیار و چارەنووسساز داین پێویستە گلەیی و گازەندەکای و ناکۆکییەکان وەلا بنێین بە یەکگرتوویی و یەکدەنگییەوە بێینە مەیدانەوە کە  زیاترلە هەموو کات گەلەکەمان پێویستیی بە یەکڕێزی و یەکدەنگی هەیە هیوادارین هەموو لایەنەکان بە هەستی بەرپرسیاریەتی بە یەکگرتوویی و یەکدەنگی کار بۆ گەیشتنی بە مافە ڕەواکانی گەلەکەمان بکەین کە ویستی گەلەکەمانە و ٢٥ی گەلاوێژ جێژنی  یەکگرتووی  حیزبی دێموکرات کوردستانی ئێران و ڕەمزی سەرکەوتمانە بێت.

جارێکی دیکەش بە ناوی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی لیبڕاڵ دێموکراتی کوردستانەوە گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان بە بۆنەی ٧٥ــەمین ساڵیادی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران ئاراستەی ڕێبەرایەتی و پێشمەرگە و هەموو ئەندامان ول ایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران دەکەین.

پارتی لیبڕاڵ دێموکراتی کوردستان

ئەنجومەنی سەرکردایەتی

چوارشەممه ١٥ی گەلاوێژ ٢٧٢٠