کوردستان میدیا: پارتی چەپی کوردستان-سوریە لە بەیاننامەیەکدا هێرشی سپای پاسدارانی بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات مەحکوم کرد.
ڕۆژی ١٨ی خەرمانان پاری چەپی کوردستان- سوریە بەیاننامەیەکی بەبۆنەی هێرشی سپای پاسداران بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات بڵاوکردەوە و هاوخەمی خۆی بەبۆنەی شەهیدبوونی پۆلێک پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەربڕی.
لە بەشێکی ئەو بەیاننامەدا سەرەڕای مەحکوم کردنی ئەم کردەوە تێرۆریستییەی سپای پاسداران ئەم کردەوەیان بە کردەوەیەکی نامرۆڤانە پێناسەکرد و خۆیان بە بەشداری ئەم کۆستە زانیوە و ڕایانگەیاند: "نیگەرانی خۆمان بەرانبەر بەم کردەوەی سپای پاسداران بۆ بۆردوومانکردنی بارەگاکانتان دەردەبڕین وئەم کردەوە و لە سێدارەدانی سیاسییانی کورد لە زیندانەکانی ئەم ڕێژیمەدا و دەستتێوەردانەکانی لە کاروباری وڵاتانی ناوچە مەحکووم دەکەین.