کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پارتی کرێکاران و ڕەنجدەرانی کوردستان سەردانی حیزبی دێموکراتی کرد

12:29 - 29 خاکەلێوه 2722

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ۲۸ خاکەلێوە، هەیئەتێکی "پارتی کرێکاران و ڕەنجدەرانی کوردستان" بە سەرپەرەستیی "باپیر کامەلا" سکرتێری گشتیی "پارتی کرێکاران و ڕەنجدەرانی کوردستان" و ئەندامی پارلەمانی کوردستان سەردانی حیزبی دێموکراتیان کرد.

ئەو هەیئەتە لەلایەن وەفدێکی حیزبی دێموکرات بە سەرپەرەستیی "محەممەد نەزیف قادری" جێگری دووهەمی لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکرات و بەرپرسی دەزگای پەیوەندییە گشتییەکان پێشوازییان لێ کرا.

‎لەم دیدارەدا ڕەوشی کوردستان و ناوچەکە  تاوتوێ کران. دوایین ئاڵوگۆڕەکانی ناوچە بە وردی ئاڵوگۆڕی بیرورایان لەسەر کرا و هەر کام لە ڕوانگەی سیاسەت و هەڵوێستەکانیان، چۆنیەتیی بەرەوپێشچوونی بزاڤی نەتەوەیی دێموکراتیکی نەتەوەی کوردیان لە هەر کام لە بەشەکانی کوردستان باس کرد.

‎لەم چاوپێکەوتنەدا هەر دوو لایەن بەپێی بارودۆخ و هاوکێشە سیاسییەکانی ئێستای ئەو وڵاتانەی کە کوردستانیان بەسەردا دابەش کراوە و دۆخی ناوچەکە، پێویستیی یەکگوتاری و یەکڕیزیی هێز و لایەنە سیاسییەکانیان بە ئەرکێکی زەرووری زانی.

‎لەو دیدارەدا دوو لایەن لەسەر بەهێزترکردنی پەیوەندییەکان جەختیان کردەوە.