کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پارلمانتارێکی کورد بوو به وەزیری تایبەت بە دابەشکردنی واکسەنی کۆرۆنا له بریتانیا

12:09 - 9 سەرماوەز 2720

"نەدیم زەهاوی" پارلمانتارێکی کوردی بریتانیا لە هەژماری فەرمیی خۆیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتێر، بڵاوی کردووەتەوە کە لەلایەن "بۆریس جانسۆن" سەرۆک وەزیرانی بریتانیا وەک وەزیری تایبەت بە دابەشکردنی واکسەنی کۆرۆنا لەو وڵاتە دەستنیشان کرا.

"زەهاوی" بە ڕەچەڵەک کورد لە دایک و باوکێکی کورد لە ساڵی ١٩٦٧ لە بەغدا لەدایک بووە و لە ساڵی ١٩٧٦ لەگەڵ خێزانەكەی بەرەو وڵاتی بەریتانیا کۆچیان کردووە. ناوبراو لە ساڵی ٢٠١٠ هەتاکوو ئێستا پارلمانتارە لە پارلمانی بریتانیا.

پێشتریش واکسەنی "بایۆنتتێکـ"ـی کۆرۆنا لەلایەن دوو پڕۆفیسۆری کورد، دانیشتووی وڵاتی ئاڵمان دروست کرابوو.

ئەم واکسەنە لەلایەن ژن و مێردێکی کوردی خەڵکی شاری "ئەسکەندەروون" و "ماڵاتیا"ی کوردستانی باکوور بە ناوەکانی "ئولزەم توورەجی" و "ئوگور ساهین" دروست کرابوو.