کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پارلمانی ئاڵمان کۆمەڵکوژیی "ئێزدیـ"ـیەکانی لەلایەن "داعشـ"ـەوە بە ژینۆساید ناساند

13:14 - 18 پووشپەڕ 2722

ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی پووشپەڕ، پارلمانی ئاڵمان کۆمەڵکوژیی ساڵی ٢٠١٤ی بەشێک لە "ئێزدیـ"ـیەکانی لەلایەن "داعشـ"ـەوە بە ژینۆساید ناساند.

"مارکس لوک" نوێنەری حیزبی سەوزی ئاڵمان لەمبارەوە وتی: "پارلمانی ئاڵمان کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکانی وەک ژینۆساید ناساند تا بەم شێوەیە بەشێک لەم ئازارانەی کە لە داعشیان بینیوە کەم ببێتەوە".

لە ئێستادا بەشێکی زۆر لە ئێزدییەکان لە ئاڵماندا ژیان دەکەن. ئەو وڵاتە لێپرسینەوە لە ئەندامانی داعش دەکات کە لە کۆمەڵکوژیی ئێردییەکاندا بەشدارییان کردووە.

داعش لە هێرشی خۆی بۆ سەر ئێزدییەکان لە ساڵی ٢٠١٤دا بە سەدان "منداڵ، ژن و پیاو"ی کوشت.