نوێنەرانی پارلمانی بێلژیک ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی پووشپەڕی ١٤٠١ی هەتاوی، ڕێکەوتنی ئاڵوگۆڕی زیندانییانیان لەگەڵ ئێرانی پەسەند کرد، ئەم هەوڵە بۆ ئازادکردنی دیپلۆمات تێرۆریستێکی ئێرانی کە بە تاوانی تێرۆر لە بێلژیک زیندانی کراوە، ڕێگە خۆش دەکات.
ئەم ڕێککەوتنە دوای دوو ڕۆژ وتووێژ بە ٧٨ دەنگی ئەرێنی و ٤١ دەنگی نەرێنی پەسەند کرا و بەو پێیە ''ئەسەدوڵڵا ئەسەدی''، دیپلۆمات تێرۆریستی ڕێژیمی ئێران کە بە تاوانی بەڕێوەبردنی پیلانی تێرۆریستی دەسبەسەر کرابوو، ئەگەری ڕادەستکردنەوەی بۆ ئێران زیاتر دەبێت.
ئەم ڕێککەوتنە کە پێشتر لەلایەن کۆمیسیۆنی کاروباری دەرەوەی پارلمانی بێلژیک پەسەند کرابوو، ڕووبەڕووی دژایەتیی زۆر بووەتەوە.
دەنگ وەرگرتنی پارلمانی بێلژیک بۆ پێداچوونەوە بەم ڕێککەوتنە پێشتر لانیکەم دوو جار دوا کەوتبوو.
پێشتر ڕێکخراوی لێبووردنی نێودهوڵهتی بهیاننامهیهکی بڵاو کردبووهوه و داوای له پارلمانی بێلژیک کردبوو که ڕێکارێک بۆ ڕێگریکردن له دروستکردنی بنهمای یاسایی بۆ ڕادهستکردنی پێشێلکارانی مافی مرۆڤ و پێکهێنانی پارێزبهندی دادوهری بۆ ئهوان، بگرێتهبهر.
''ئەسەدوڵڵا ئەسەدی''، دیپلۆمات تێرۆریستی ڕێژیمی ئێران لە ئورووپا، بە تاوانی پیلانی تەقاندنەوەی کۆنفڕانسی ساڵانەی ڕێکخراوی موجاهدینی خەلق، بە ٢٠ ساڵ زیندان سزا درابوو.
لەم پێوەندییەدا ١١ ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێرانی لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا داوایان لە پارلمانی بێلژیک کردبوو ڕێککەوتنی ڕادەستکردنەوەی بەندکراوان لەگەڵ ئێران پەسەند نەکات.