کوردستان میدیا: نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ڕۆژهەڵاتی کانادا لە دیدار لەگەڵ "جەیمز بەزان" لەبارەی هێرشی مووشەکیی سپای تێرۆریستیی پاسدارانی ڕێژیمی ئێران بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی حیزبی دێموکرات گفتوگۆی کرد.
ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕێکەوتی ٢٨ی خەرمانانی ١٣٩٧ی هەتاوی، "كه‌ژاڵ محه‌ممه‌دی"، نوێنه‌ری حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له ڕۆژهه‌ڵاتی كانادا له دیدار له‌گه‌ڵ پارلمانتار، "جه‌یمز به‌زان" سەبارەت بەم بابەتانە گفتوگۆی کرد: کردەوەی جینایەتکارانەی ١٧ی خەرمانانی ڕێژیمی ئێران بۆ سه‌ر بنكه و باره‌گاكانی حیزبی دێموكرات و كه‌مپی نیشتەجێبوونی بنەماڵەکانیان، تۆپبارانكردنی سنووره‌كانی ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان، له‌سێداره‌دان و زیندانیکردنی چالاكانی مافی مرۆڤ، مانگرتنه چه‌ندین میلیۆنییه‌كه‌ی ڕۆژهه‌ڵات، هه‌ڕه‌شه‌ی ئێران بۆ سه‌ر ئازادیخوازانی كوردستان، ئێران و ناوچه‌كه و ئاسایشی ناوچه‌كه.
له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا كه له دەفتەریی سه‌ره‌كی پارلمانتار "جه‌یمز به‌زان" ئەنجام درا، نوێنه‌ری حیزبی دێموکرات باسی هێرشه تێرۆریستییه‌كه‌ی ڕێژیمی ئێران و شه‌هیدبوونی ١٦ سیاسه‌توان و پێشمه‌رگه‌ی دێموكرات و برینداربوونی نیزیک بە ٥٠ پێشمه‌رگه و خه‌ڵكی سێڤیل و له سێداره‌درانی چالاكوانانی مه‌ده‌نی ڕۆژهه‌ڵاتی کرد.
نوێنه‌ری حیزب، هه‌روه‌ها باسی له‌وه كرد كه له ٢٦ جولای، ناوه‌ندی هاوكاریی حیزبه‌كانی كوردستانی ئێران له ڕێگه‌ی ڕاگهیەندراوێكهوه ڕای گشتی و به‌رپرسیاریان ئاگادار كردبووه‌وه. بێده‌نگی و بێ هه‌ڵوێستی ئه‌وان له ئاست ئه‌و هه‌ڕه‌شانه و هه‌ڕه‌شه‌كانی بەرپرسانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی له ساڵی پاره‌وه و له‌و تێرۆرانه‌ی له باشووری كوردستان دژ به چالاكان و ئه‌ندامانی حیزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات بێده‌نگی دونیای ده‌ره‌وه ڕێگه‌خۆشكه‌ر بوو بۆ ئەوەیکە ڕێژیمی ئێران ئه‌و هێرشه تێرۆریستییە بۆ سه‌ر دێموكرات ئەنجام بدات.
له به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا، نوێنه‌ری حیزب جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه کۆماری ئیسلامی نه‌ک هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی كورد به‌ڵكوو هه‌ڕه‌شه‌یەکی جیددیشە بۆ سه‌ر خه‌ڵكی ئێران و ناوچه‌كه و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی دنیای ده‌ره‌وه. به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشكراش ئه‌و كاره تێرۆریستییانه‌یه كه ڕێژیمی ئێران سپانسه‌ری ئه‌كات و له یه‌مه‌ن و سووریه، شه‌ڕی نیابه‌تی دەکات و پاڵپشتی لە حه‌ماس و حیزبوڵڵا دەکات.
هێرش بۆ سه‌ر حیزبی دێموكرات و نه‌ته‌وه‌ی كورد له لایه‌ن ئێرانی ئیسلامی، نیشانده‌ری ئه‌و ڕاستییەیە كه ئێران له سه‌ركوت و كوشتن و كوشتاری ئه‌وانه‌ی وه‌ک ئه‌و بیر ناكه‌نه‌وه نه‌ک هه‌ر سووره، به‌ڵكوو بڕواشی به هیچ چه‌شنه مافێكی مرۆڤ نییه و هیچ ڕێزێکیش بۆ سه‌روه‌ری وڵاتان دانانێت.
نوێنه‌ری حیزب هه‌روه‌ها باسی له‌وه كرد كه له دوای مانگرتنه چه‌ندین میلیۆنییەكهی ڕۆژهه‌ڵات له ١٢ی سێپتا‌مبر هەوڵەکانی ڕێژیم بۆ زیاترکردنی هێزی سپا و میلیتاریزه‌كردنی كوردستان و گرتنی چالاكانی مه‌ده‌نی زیاتر كردووه.
له باسێكی دیكه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا باسی كوژرانی ژینگهپارێزنی كوردستان و ده‌سبه‌سه‌ركردنی چالاكانی مافی مرۆڤ له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و په‌ره‌سه‌ندنی مانگرتنه‌كان له ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆڵی دێموكرات و حیزبه‌كانی دیكه و حزووی پێشمه‌رگه له ناوخۆ و پاڵپشتی له‌و ڕێكخستنانه هاتنه به‌ر باس.
له كۆتایی چاوپێكه‌وتنه‌كەدا، به‌زان پاڵپشتی بۆ كورد له خه‌باتیان بۆ ئازادی و دێموكراسی دووباره كرده‌وه و باسی له‌وه كرد كه ئه‌وان له سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ن كه ئازادیخوازانی دونیا ده‌بێت پاڵپشتی كورد بن و ئه‌و هەڵه مێژووییه‌ی كه ده‌رحه‌ق به كورد كرا له ١٠٠ ساڵی ڕابردوودا ڕاست بكه‌نه‌وه.
به‌زان هه‌روه‌ها باسی له‌وه كرد كه ئه‌وان له پارتی کۆنسێرڤاتیڤ ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر دێموكراتیان كردووه و نامه و داواكاریش ئاراسته‌ی پارلمان و حكوومه‌ت ئه‌كه‌ن بۆ ئیدانه‌كردنی ئه‌و كاره تێرۆریستییه‌ی ڕێژیمی ئێران.
له كۆتایی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا، به‌زان سپاسی نوێنه‌ری حیزبی كرد بۆ نامه و ڕیپۆرت ناردنی به‌رده‌وامی و داوای كرد له ئه‌گه‌ری ڕووداو و هێرشی دیكه ئه‌وان ئاگادار بكاته‌وه و ده‌رگای ئه‌وان بۆ نوێنه‌ری حیزب هه‌میشه كراوه‌یه.