کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پارکی موکریانی بۆکان دوای ١٠ ساڵ هەر نیوەکارەیە

11:37 - 10 خەرمانان 2720

شارەداریی بۆکان بەنیسبەت دۆخی ئەو شارەوە کەمتەرخەمە و پاش ١٠ ساڵ لە دەستپێکردنی پرۆژەی دروستکرنی پارکی "موکریان" هێشتا ئەو پرۆژەیە نیوەکارەیە.

بەپێی زانیارییەکان لە بۆکان، شارەداریی ئەو شارە دۆخی خۆشبژێویی بە تەواوەتی خستووەتە پشتگوێ و هیچ هەوڵێک بۆ تەواوکردنی پرۆژە ناتەواوەکان نادات.

هەروەها زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە هەر شارەدارێکی نوێ دێتە سەر کار بەڵێنیی تەواوکردنی پرۆژەی پارکی "موکریان" دەدات و لە ئاکامدا دەبیندرێت کە پرۆژەکە وەکوو خۆی بە نیوەکارەیی ماوەتەوە.

ئەو پرۆژەیە دەکەوێتە بلواری قاسملوو یان کەمەربەندیی شارەوە کە پاش ١٠ ساڵ بەڵێنییەکانی شارەدارە یەک لە دوای یەکەکان هەروا نیوەچڵ ماوەتەوە و خەڵک ئیتر بێزار بوونە.

شارەداریی بۆکان بودجەیەک کە دەبێ بۆ شارەکەی خەرج بکات بۆ ئامانجی دیکە بەکاری دێنێت، بۆیە دۆخی ئەو شارە بەم شێوازەیە.