کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پارێزگاکانی کرماشان و هۆرمۆزگان زۆرترین ڕێژەی بێکارییان هەیه

10:56 - 21 پووشپەڕ 2722

بەپێی ڕاپۆتی ناوەندی ئاماری ئێران نرخی بێکاری لە پارێزگاکانی کرماشان و هۆرمۆزگان ١٥ لەسەد تۆمار کراوە، بەوهۆیەوە ئەو دوو پارێزگایە زۆرترین ڕێژەی بێکارییان لە ئێران و کوردستاندا هەیە.

پارێزگاکانی "ئەحواز، لوڕستان، سیستان و بەلووچستان و ئیسفەهانـ"ـیش لەو پارێزگایانەن کە لەدوای کرماشان و هۆرمۆزگان بە ڕیز زۆرترین نرخی بێکارییان لێ تۆمار کراوە.

ناوەندی ئاماری ئێران ڕایگەیاندووە نرخی بێکاری لە وەرزی بەهاری ئەمساڵدا بەنیسبەت وێکچوویی وەرزی بەهاری ساڵی ڕابردوو یەک لەسەد هەڵکشانی هەبووە، بەوپێیەوە ڕێژەی حەشیمەتی بێکار لە کوردستان و ئێراندا نزیک بە ٧٥ هەزار کەس لەو ماوەیەدا زیادی کردووە.

وەزیری کاری ڕێژیم ساڵی ڕابردوو ڕایگەیاندبوو، ٥.٢ ملیۆن کەس کە هیچ کارێکیان نییە و چواردە ملیۆن کەسیش کە کاری باشیان نییە لە ئێران و کوردستاندا بوونی هەیە.