کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پارێزگاکانی کوردستان دیسانەوە پلەی هەڵاوسانی تۆمار کرد

12:37 - 4 جۆزەردان 2720

بەپێی نوێترین راپۆرتی ناوەندی ئاماری ئێران کە لەبارەی هەڵاوسان لە مانگی بانەمەڕدا بڵاوی کردووەتەوە پارێزگای ئیلام و کرماشان پلەیەکی دیکەی هەڵاوسانیان تۆمار کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتێک کە ناوەندی ئاماری ڕێژیمی ئێران لەبارەی نرخی هەڵاوسانی بنەماڵەکان لە ئاستی ئێراندا بڵاوی کردووەتەوە ، نرخی هەڵاوسان بەنیسبەت ٤ ساڵی ڕابردوو گەیشتووەتە ٢١٠ لە لەسەد.

ئەو ئامارە باس لەوە دەکات نرخی هەڵاوسان بەنیسبەت مانگی خاکەلێوە ٢.٥ لە سەد بەرز بووەتەوە.

پارێزگای بووشێهر ٤.٧ لە سەد هەڵاوسانی هەبووە. پارێزگای ئیلام زیاترین نرخی هەڵاوسانی لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردودا هەبووە.

بەرزبوونەوەی نرخی هەڵاوسان بە شێوەی ڕاستەوخۆ کاریگەریی لەسەر نرخی شتومەک و کەلوپەلەکانی ژیان و خزمەتگوزارییەکان دادەنێت و بەرەبەرە ئاستی بەرهەمهێنان دادەبەزێنێت و گرانی بەدیاری دێنێت.

سەرەڕای بەرزبوونەوەی ئاماری بێکاران و پەیوەستبوونی ڕێژەی بەرچاو لە حەشیمەتی ئێران بە بێکارانی وڵات، بەرپرسان و ناوەندە پێوەندیدارەکانی رێژیمی ئێران سەبارەت بەو قەیرانە کۆمەڵایەتییە بێدەنگن.