بانکی ناوەندیی ڕێژیمی ئێران ئامارێکی لە خزمەتگوزارییە بانکییەکان بڵاو کردووەتەوە کە بەپێی ئەو ئامارە پارێزگاکانی کوردستان کەمترین خزمەتگوزارییان پێ کراوە.
لەو ئامارەدا هاتووە پارێزگای "سنه" لە دوای پارێزگای "سیستان و بەلووچستان" کەمترین خزمەتگوزاریی پێ کراوە.
لە دوای پارێزگای "سنە" پارێزگای "ورمێ" لە بواری کاروباری بانکی و پارە کەمترین خزمەتگوزاریی پێ کراوە.
پارێزگای "کرماشان" لە ڕێزی خوارەوەی ئەو ئامارەدا هاتووە و تەنیا لە چەند پارێزگا زیاتر خزمەتگوزاری پێ کراوە.
پارێزگای "ئیلام" زیاترین خزمەتگوزاری پێ کراوە ئەویش بەهۆی پرۆژەگانی گاز و نەوەت لەو پارێزگایەیە.