کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پارێزگاکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات بەهۆی نەخۆشیی کۆرۆناوە لە دۆخێکی هۆشداریدان

12:32 - 11 پووشپەڕ 2720

تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کوردستانی ڕۆژهەڵات دۆخێکی شپرزی پێک ‌هێناوە و ڕێژەی قوربانییان و تووشبووان بەم نەخۆشییە هەرەوا لە هەڵکشاندایە و نەخۆشخانەکانیش لەگەڵ کەمیی کادری دەرمانی و کەرەستەی پزیشکی بەرەوڕوون.

پارێزگاکانی ورمێ، سنە، کرماشان و ئیلام بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە دۆخێکی هۆشداریدا بەسەر دەبەن و ڕۆژانە سەدان کەس تووشی نەخۆشیی کۆرۆنا دەبن.

لە پارێزگای سنە و لە شاری مەریوان به‌هۆی‌ زۆربوونی‌ نه‌خۆشیی‌ كۆرۆنا و كه‌مبوونی‌ كادری‌ ده‌رمانیی‌ نه‌خۆشخانه‌كانی‌ ئەو شارە، زۆربه‌ی‌ كادری‌ ده‌رمانی‌‌، په‌رستار‌ و دوكتوره‌كان له‌ مه‌ریوان تووشی‌ نه‌خۆشیی‌ كۆرۆنا بوون.

به‌هۆی‌ بارودۆخی‌ خراپی‌ نه‌خۆشخانه‌كانی‌ مه‌ریوان ‌و كه‌مبوونی‌ ئيمكانات‌ و كادری‌ ده‌رمانی ‌و دوكتوره‌كان، هه‌ركامیان كه‌ تووشی‌ كۆرۆنا ببن به‌جێگه‌ی‌ ١٤ ڕۆژ ئیستراحه‌ت، ته‌نیا ٣ ڕۆژ مافی‌ ئیستراحه‌تیان هه‌یه‌.

ڕۆژی‌ سێشه‌ممه‌ ١٠ی‌ پووشپه‌ڕ، كارمه‌ندێكی‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ بووعه‌لیی‌ مه‌ریوان به‌ناوی‌ ''محه‌ممه‌د خوره‌ند'' كوڕی‌ ''عه‌لی''‌، به‌هۆی‌ كۆرۆناوه‌ گیانی‌ له‌ده‌ست دا.

هەروەها بەهۆی ئەم دۆخە مەترسیدارە زۆربەی دووکان و بازاڕەکانی مەهاباد و بۆکان لەسەر داواکاریی ئەنجومەنە سێنفییەکان و چالاکانی مەدەنی داخراون.

لەم پەیوەندییەدا ''ئیرەج حەریرچی'' جێگری وەزارەتی تەندروستیی ڕێژیم بە ئاماژەکردن بە دۆخی نالەباری بۆکان ڕایگەیاند کە هەتا ئێستا ٤٠ کادری دەرمانیی نەخۆشخانەی ئەو شارە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و لە دابڕگەدان.

لە حاڵێکدا بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران دۆخی پارێزگاکانی کوردستان سوور ڕادەگەیەنن و بەنیسبەت ئەم دۆخە هۆشداری دەدەن، بەڵام هیچ گرینگییەک بە دۆخی تەندروستیی ئەو پارێزگایانە نادەن و بۆ پێشگیری و کۆنترۆڵی نەخۆشیی کۆرۆنا هەنگاوێکیان هەڵنەگرتووە.