کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پارێزگاکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات پلەی گرانیی کرێ خانوویان هەیە

12:38 - 11 بانەمەڕ 2721

بەپێی ئامارەکانی ناوەندی ئاماری ئێران هەڵاوسانی خاڵ بەخاڵی کرێ خانوو لە شارەکانی کوردستان و ئێران لە وەرزی زستانی ڕابردوو بەنیسبەت زستانی ١٣٩٨ لە ئێراندا ٢٨.٩ لەسەد بووە.

بەپێی ئەو ئامارە ١٢ پارێزگای ئێران بەرزترین نرخی هەڵاوسانی خاڵ بەخاڵیان هەیە بەنیسبەت نێونجیی هەڵاوسانی کرێ خانوو لە ئێراندا.

لە نێوان ئەو ١٢ پارێزگایەدا پارێزگاکانی هەمەدان پلەی یەکەم، تاران دووهەم و پارێزگاکانی کرماشان و ورمێ بەڕیز لە پلەی سێیەم و چوارەمدان.

کارناسانی خانوو لە ئێران پێش بینییان کردووە لە ساڵی ١٤٠٠دا نە تەنیا نرخی خانوو نایەتە خوارێ بەڵکوو نرخی خانوو لەناکاو بەڕێژەیەکی زۆر بەرزتر دەبێتەوە کە دەتوانێ کێشەی زیاتر بۆ کەسانی بێ خانوو و کرێنشینان دروست بکات.